زێرەڤانی بە بەشداری لە پاڵەوانیتیەك دەكات لە فەرەنسا

زێرەڤانی بە بەشداری لە پاڵەوانیتیەك دەكات لە فەرەنسا
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی یانەی زێرەڤانی شاری دهۆك بەر لە چەند هەفتەیەك نازناوی خولی نایابی یانەكانی كوردستانی بۆخۆی یەك لای كردەوە و بەرلە كۆتایی هاتنی خولەكەش بە هەفتەیەك ژمارەی خاڵەكانی یانەی زێرەڤانی 50خاڵە ، یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش وەكو پاداشتێك بۆئەو یانەیە كە نازناوی خولی نایابی كوردستانی بەدەست هێناوە ، جیا لە ساڵانی ڕابردوو یانەی زێرەڤانی دەنێرێتە وڵاتی فەرەنسا بە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی كوردستان، كە بریارە یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە نێو دەوڵەتیە لە رۆژی 22ی مانگی داهاتوو لە وڵاتی فەرەنسا دەست پێبكات و ماوەی پاڵەوانیتیەكەش یەك هەفتە دەخاێنی ، بەڵام تاكو ئێستا وردكاری تەواو بلاو نەكراوتەوە لە بارەی پاڵەوانیتیەكە كە چەند تیپ بەشدار دەبن، لە بارەی بەشداركردنی لەم پاڵەوانیتیەش یانەی زێرەڤانی وەكو خۆئامادەكارییەك بۆئەم پاڵەوانیتیە دەستی بە مەشقەكانی كردوە بۆئەوەی بتوانێ‌ وەكو ئەوەی كە پاڵەوانی كوردستانە و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێ‌،لە بارەی بەشداری كردنیانیش لەم پاڵەوانیتیە لە وڵاتی فەرەنسا، عەبدولخالق حەسەن سەرۆكی یانەی زێرەڤانی ئەوەی ئاشكرا كرد كە بەشداری كردنی یانەی زێرەڤانی لەم پاڵەوانیتیە هەوالێكی دڵخۆشكەر بوو بۆیاریزانانی یانەكەمان كە ڕەنجی بەدەست هێنانی خولی نایابی كوردستانمان بەرزتر دەكات، بۆیە لەئێستاوە یانەی زێرەڤانی بەسەر پەرشتی سلێمان ڕەمەزانی ڕاهێنەری یانەكە رۆلێكی كاریگەری هەبووە لەبەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی كوردستان دەستی بەمەشقەكانی دەكات دوای كۆتایی هاتنی خولی نایابی كوردستان كە تەنیا یەك هەفتەی ماوە بۆئەوەی بتوانێ‌ لەم پاڵەوانیتیە ئەنجامێكی گەورە بەدەست بهێنێ‌ ، سلێمان ڕەمەزان ڕاهێنەری یانەی زێرەڤانی گوتی : بۆئەم پاڵەوانیتیە ئێمە دەتوانین تەنیا 16یاریزان دەست نیشان بكەین بۆئەوەی بەشداربن لەگەڵ یانەی زێرەڤانی ئێمەش لە یانەكانی تریش یاریزان دەبەین بۆئەویە بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بهێنین و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و دەشتوانین ئەنجامی باش تۆماربكەین، لە پاش كۆتایی هاتنی یارییەكانی خولی نایابی كوردستانیش دەست بە مەشقەكانمان دەكەین بۆئەویە بە شێوەیەكی باش خۆمان ئامادە بكەین.ئەم پاڵەوانیتیەش بۆئێمە زۆر گرنگە بۆئەوەی بتوانین خۆمان بسەلمێنین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top