كۆڤان حەسەن میدالیای زێڕی بەدەستهێنا

كۆڤان حەسەن میدالیای زێڕی بەدەستهێنا
لە پاڵەوانێتیی چینی نێودەوڵەتی بۆیارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان كە زیاتر لە 45 هەڵبژاردەی وڵاتانی جیهانی بەشدارییان لە پاڵەوانێتییەكەدا كرد كە بۆیاریزانانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، هەڵبژاردەی عێراقیش یەكێك بوو لە هەڵبژاردە بەشداربووەكان،یاریزانی كوردی شاری ئاكری دەلال كۆڤان حەسەن شان بە شانی یاریزانانی دیكەی هەڵبژاردەی عێراق بەشداربوو و توانی ئاستێكی بەرز لە یارییەكانی پاڵەوانێتییەكە بەدەست بهێنێت و لە یاری هاوێشتنی ڕم توانی پلەی یەكەم و ملوانكەی زێڕ بەدەست بهێنێت، ئەمەش دەستكەوتێكی دیكەی زێڕین بوو بۆ یاریزان كۆڤان حەسەن كە لە پاڵەوانێتییەكانی ڕابڕدوو توانیویەتی ئاستی شایستە پێشكەش بكات، لە بارەی پاڵەوانێتییەكەش كۆڤان حەسەن بە گۆڤاری گوڵانی گوت: ئاستی ئەم پاڵەوانێتییە زۆر بەرز بوو و چەندین یاریزانی بەتوانا لە ئاستی جیهان بەشداریان كردبوو لە یارییەكانی گۆڕەپان ومەیدان، ئێمەش شان بە شانی یاریزانانی دیكەی جیهانی توانیم ملوانكەی زێڕو پلەی یەكەم لە هاویشتنی ڕم بەدەست بهێنم كە دەستكەوتێكی گرنگ بوو بۆخۆم و هەڵبژاردەی عێراق هەوڵیش دەدەم لە پاڵەوانێتییەكانی داهاتوو ئەنجامی شایستەتر پێشكەش بكەم.
Top