ئارارات نازناوی بۆكسێن یــــــــــــــــــــــــــانەكانی هەولێری بەدەستهێنا

ئارارات نازناوی بۆكسێن یــــــــــــــــــــــــــانەكانی هەولێری بەدەستهێنا
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە پاڵەوانێتییەكانی بۆكسێنی دەرەوەی و گرنگیدانی زیاتر بەم یارییە لەسەر ئاستی شاری هەولێر، لقی هەولێری یەكێتیی بۆكسێنی هەولێر پاڵەوانێتیی بۆكسێنی یانەكانی كوردستانی ئەنجامدا، لە پاڵەوانێتییەكەشدا 40 یاریزانانی هەریەك لە یانەكانی ئارارات و قەڵاو پێشكەوتن و نیشتیمان وپێشمەرگەی هەولێرو برایەتی كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە لە ماوەی دوو رۆژی پاڵەوانێتییەكەدا،ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-ئارارت 30خاڵ
2-نیشتمان 9خاڵ
3-قەڵا 6خاڵ
لە كۆتاییشدا لەلایەن ئامادەبووانەوە خەڵات و دیاری بەخشرایە یاریزان و تیپە سەركەوتووەكان.
Top