وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی وەرزش لە پەروەردەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر،بەڕێوەبەرایەتی چالاكی و دیدەوانی هەولێر بە چاودێریی پارێزگاری هەولێر فیستیڤاڵی ساڵانەی پەروەردەكانی سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەچوو، لەسەر یاریگای كۆلیژی پەروەردەی وەرزشی لە شاری هەولێر، بەبەشداریی هەریەك لە پەروەردەكانی(هەولێر، كۆیە، خەبات، چۆمان،مەخموور، مێرگەسۆر،سۆران،رواندز، دەشتی هەولێر،شەقڵاوە)بەڕێوەچوو،لە ڤیستیڤاڵەكەشدا بەئامادەبوونی قایمقامی ناوەندی هەولێر و بەكر كەریم حەسەن بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێرو سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەكانی قەزاكان و ژمارەیەكی زۆر لە هەوادارانی وەرزشی بەڕێوەچوو، سەرەتای مەراسیمەكەش بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و وێنەی باوكی روحیی نەتەوەی كورد بارزانیی نەمرو وێنەی سەرۆك مسعود بارزانی و سەرۆك كۆماردەستی پێكرد،دواتر قوتابیانی پەروەردەكان هاتنە نێو یاریگا، داوتریش دە باخچەی ساوایان بە ڕێرەوی جوان هاتنە نێو یاریگاوەو ئینجا تیپەكانی هەر دە هەڵبژاردەی پەروەردەكان یەكە یەكە هاتنە نێو یاریگا، پاشان قوتابیان نمایشی تابلۆی سەرزەوییان ئەنجامدا و دواتر یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە نێو قوتابییە یاریزانانەكانی هەڵبژاردەی پەروەردەكان بەڕێوەچوو،لە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە 16یاریی جۆراوجۆر بوو ئەنجامی كۆتاییش پاڵەوانێتییەكەش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئەنجامی فیستیڤاڵی كوڕان تیپ
1-پەروەردەی سۆران 5-57خاڵ
2-پەروەردەی دەشتی هەولێر5-57خاڵ
3-پەروەردەی مەخموور5-56خاڵ
پاڵەوانی یاریزانان محەمەد كوڕان 16خاڵ لە پەروەردەی شەقڵاوە
ئەنجامی فیستیڤاڵی كچان تیپ
1-پەروەردەی هەولێر72خاڵ
2-پەروەردەی دەشتی هەولێر44خاڵ
3-پەروەردەی خەبات 32خاڵ
پاڵەوانی یاریزانانی گۆڕەپان و مەیدان (تارا شاكر، تەمارا شاكر،سارە سالار)لە پەروەردەی هەولێر بە كۆكردنەوەی 14خاڵ.