كچەیاریزانی شۆخوشەنگی روسی ماریا شاراپۆڤا نازناوی پاڵەوانییەتی شتوتگارتی كراوەی لە یاریی تێنسی سەر زەوی بۆ جاری دووەم لەسەریەك بەدەست هێنا، كەنازناوی ژمارە 29یە لەژیانی وەرزشییدا،لەیاری كۆتایی شاراپۆڤا بەئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لەكچەیاریزانی چینی نالی بردەوە،ئەنجامی كۆمەڵەكان (6 * 4، 6 * 2) بوو،یارییەكەش 92 خولەكی خایاند،شاراپۆڤا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد وسەركەوتنی ژمارە 9ی بەرامبەر نالی تۆماركرد لەیاریی ژمارە 14ی نێوان هەردوو كچەیاریزان، شاراپۆڤا خەڵاتی یەكەمی وەرگرت كە بریتی بوو لە 130هەزار دۆلار لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكیی پۆرشی شینی 2013، لە كاتێكدا كە نالی بڕی 70هەزار دۆلاری وەرگرت . لەسەرەتای ساڵی 2012وە تا ئێستا شاراپۆڤا 22 یاری لەسەر یاریگا لمییەكان ئەنجامداوە و تەنها لەیەك یاری دۆڕاوە و لە 21 یاری سەركەوتنی تۆماركردووە و پاڵەوانتییەكانی رۆما و شتوتگارت و رۆلان گارۆس لەساڵی 2012 و پاڵەوانییەتی شتوتگارتی 2013ی بەدەست هێناوە .