میسی ئەمجارەش بووە فریادرەسی بەرشلۆنە
تەنها دوو خولەک بەسەر یارییەکەدا رۆشت و تیپی میوان لەتۆمارکردنی گۆڵدا دەستپێخەرییانکرد، وەڵامی بەرشلۆنە زۆری نەخایاند و لەخولەکی 9 دا ئەلێکسیس سانچێز ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لەخولی 43 دا رۆبن پێرێز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و ئەو گێمە بەپێشکەوتنی بیتیسی میوان کۆتاییهات.
لەگێمی دووەمدا داڤید ڤیا گۆڵێکی تۆمارکرد و یارییەکەی گێڕایەوە بۆ خاڵی سەرەتا، دواتر راهێنەر میسی هێنایە یاریگاوە و ئەویش وەک پیشەی هەمیشەیی بووە فریاد رەسی تیپەکەی و دوو گۆڵی تۆمارکرد.
یارییەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بەدوو لەبەرژەوەندی بەرشلۆنە کۆتایی هات، ئێستا بەرشلۆنە لە 4 یاریی داهاتوویدا تەنها پێویستی بە دوو خاڵی ترە بۆ ئەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە
خەندان
