بەرەسمی یۆڤانتۆس بووە پاڵەوانی کاڵچیۆ
ئێستا یانەی یۆڤانتۆس خاوەنی 83 خاڵە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ناپۆلی کردە 14 خاڵ، بەوەش نازناوەکەی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە و کێبڕکێکردنی لەسەر پلەی دووەم بۆ یانەکانی ناپۆلی و ئەی سی میلان و فیۆرێنتینا جێهێشت.
لەگەڵ ئەوەی بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک بووە پاڵەوان، یۆڤانتۆس بەردەوامە لەتۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی ئەویش بەبەدەستهێنانی نازناوەکە بۆ جاری 29 یەم لەسەر یەک.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئیدارە و هاندەرانی یانەکە هەمیشە خۆیان بەخاوەنی 31 نازناوی خولەکە دەزانن، ئەویش بریتیە لەو دوو نازناوەی کەلەلایەن دادگای وەرزشیی و یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاوە لێیان سەندرایەوە لەسەر یاریی کردن بەئەنجامەکانی خولی ئیتاڵی.
خەندان
