پێرێز دەیەوێت گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی یەکلا بکاتەوە
ڕۆژنامەی مارکای مەدریدی ، ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە پێرێزی سەرۆکی ریاڵ هەوڵدەدات بە بێ ئەوەی بڕوات بۆ دۆرتمۆند بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو یاریزانە بە ڕەگەز پۆڵەندییە ، سەرکەوتنی گرێبەستەکە یەکلا بکاتەوە.
لە دوای ئەوەی لیڤاندۆڤسکی لە یاری چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا 4 گۆڵی لە ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد ، سەرۆکی یانەی شاهانە دەیەوێت ئەو هێرشبەرە بگوازێتەوە بۆ ریاڵ مەدریدو سەرسامە بەو ئاستە بەرزەی.
مارکا ئاشکرایکردووە پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ بۆ 10 خولەک لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی قسەی کردووە سەبارەت بە گرێبەستەکەیان و تاکوو ئێستاش هیچ ڕیکەوتنێک لە نێوانیاندا ڕووینەداوە.
خەندان
