لە خولی بژاردەی عێراق كەركوك لە تەلەبەی بردەوە
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لەسەر یاریگای كەركوك لە شاری كەركوك بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی كەركوك و تەلەبەی شاری بەغداد بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بەمەبەستی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە، لەم ناوەشدا یانەی كەركوك پێچەوانەی دوو یاری ڕابردوو توانی یارییكە بباتەوە بە ئەنجامی(ئاكۆ محەمەد وموعتەس حەبیب) تۆماركران، گۆڵی یانەی تەلەبە بەها كازم تۆماری كرد، بریاریشە ئەمرۆ یەك شەمە لەسەر یاریگای بارزان هەردوو یانەی زاخۆ و مینا لە یارییەكی گرنگدا لە شاری زاخۆ رووبەرووی یەكتری ببنەوە، یانەی جەوییەش بە ئەنجامێكی گەورە بە ئەنجامی(4-0)گۆڵ لە یانەی شورتەی پێشەنگی یانەكانی بردەوە،
