لەخولی نایابی كوردستان ئارارات و پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنیان تۆماركرد، بروسكیش ماڵئاویی لە خولی نایاب كرد

لەخولی نایابی كوردستان ئارارات و پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنیان تۆماركرد، بروسكیش ماڵئاویی لە خولی نایاب كرد
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی 25ی یارییەكانی قۆناغی دووەم لە چەند یاریگایەكی جیا جیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز ئەنجام دڕان،لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی هەندرێن و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانەئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی پێشمەرگەش یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ،گۆڵەكانی پێشمەرگە لەرێگای یاریزان(ئەحمەد سالار)2گۆڵ لە خولەكەكانی 20و52تۆماری كرد، تاكە گۆڵی هەندرێنیش یاریزان فەرهەنگ تەها لە خولەكی 2ی یارییەكە تۆماری كرد،هەر لە شاری سلێمانی و لەسەر یاریگای مەلعەبەكە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی سلێمانی و هەولێر بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەولێ‌ زۆریاندا بۆبەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە، بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو هەر چەندە ناوبژیوانی یارییەكەش یاریزانێكی هەولێری بەكارتی سورخستە دەرەوە بەڵام یانەی هەولێربەرگری لە تۆرەكەی كردو بەبێ‌ گۆڵ لەگەڵ سلێمانی یەكسان بوو،لەسەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا یانەی زاخۆ میوانداری یانەی كەركوكی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ بەهۆی ئەوەی كە لە ئەگەری دابەزین ڕزگاربێت هەوڵی زۆریاندا بۆتۆماركردنی گۆڵ و ئەوەبوو توانیان ئامانجەكەیان بپێكن و سەركەوتنی گرنگ لەسەر یانەی كەركوكی میوانداری تۆماركرد بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ، یارییەكەیان بردەوە گۆڵەكانی یانەی زاخۆ لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(محەمەد لەزگین وئیسماعیل عەلی)لە خولەكانی 3و78تۆماركران،لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی ئاست بەرزدا لە دێربی شارەكە هەردوویانەی دهۆك و زێرەڤانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ هێنا بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ، لە یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی ئەم وەرزیان بردەوە،گۆڵەكانی دهۆك لەرێگای هەرێەك لە یاریزانان(زیاد ئەحمەدوئوسامە محەمەد و بزار عەبدول واحید)لەخولەكانی 43و53و71تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی زێرەڤانیش یاریزان محەمەد زوهێرولە خولەكی 14ی یارییەكە تۆماری كرد،یانەی سێمێلیش لەسەر یاریگای بەردە رەِەش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سێمێل وشێروانە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سێمێل بۆخۆ رزگار كردن لە ئەگەری دابەزین لەگەڵ دەست پێكی یارییەكە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەشیان بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ بردەوە،گۆڵەكانی سێمێل لەرێگای یاریزان(عامر فازل )لە خولەكانی 70تۆماركرد، لە دەڤەری بارزانیش لەسەر یاریگای بلێ‌ لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەلۆ و بروسك بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا پێچەوانەی پێش بینیەكان یانەی بروسك تووشی دۆڕانێكی سەخت بوو بە ئەنجامی(3-0)گۆڵ دۆڕان و ماڵئاوایی لە خولی نایابی كوردستان كردو دابەزی بۆریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، گۆڵەكانی هەلۆ لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(مادۆ مالیك ومەزهەر ئەحمەد ورێدیار ساڵح) لەخولەكەكانی 17و61و94 تۆماریان كرد، یانەی ئاراراتیش لەسەر یاریگای خۆی لە پیرمام میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێری كرد لە یارییەكی ئاست بەرزدا یانەی ئارارات توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ، گۆڵەكانی ئارارات لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(عەلی عەزیز وحەیدەر عەبدول كەریم وسەمەد ئیسماعیل)لە خولەكەكانی 2و85و95 تاكە گۆڵی یانەی پێشمەرگەش یاریزان هیشام هادی 46گێمی دووەم تۆماری كرد.ڕكابەریەكان بۆبەدەستهێنانی پلەكانی سێ‌ یەو دووەم و دابەزین بۆریزی یانە پلە یەكەكانی لەنێوان یانەكانی بۆهەفتەیەكی تر درێژكرایەوە، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
-زێرەڤانی 50خاڵ
2-هەولێر42خاڵ
3-ئارارات 40خاڵ
4- پێشمەرگەی سلێمانی 38خاڵ
5-پێشمەرگەی هەولێر32خاڵ
6-هەندرێن 32خاڵ
7-كەركوك31خاڵ
8-دهۆك 31خاڵ
9-هەلۆ 30خاڵ
8-شێروانە29خاڵ
10-سلێمانی 29خاڵ
12-زاخۆ28خاڵ
13-سێمێل 26خاڵ
13-بروسك 24خاڵ
Top