لەخولی تۆپی دەستی نایابی كوردستان هەولێر درێژەی بەسەركەوتنەكانی دا

لەخولی تۆپی دەستی نایابی كوردستان   هەولێر درێژەی بەسەركەوتنەكانی دا
كارزان كانەبی
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان لە كۆمەلەی دووەمی خولەكە كە یارییەكانی بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (هەولێر،ئاكرێ‌، سەرچنار،هێرش،سۆلاڤی نوێ‌ ، سیروانی نوێ‌ ) رۆژانە بەشێوازی خول لە شاری هەولێر بەرێوەدەچێت، لە هۆڵی داخراوی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی ، لە درێژەی یارییەكانیش ، لە یاری یەكەمیشدا هەردوو تیپی تۆپی دەستی یانەی هێرش و ئاكرێ‌ لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هێرش زۆر بەزەحمەت توانیان یارییەكە ببەنەوە بە ئەنجامی (23-20)گۆڵ بەجیاوازی تەنیا سێ‌ گۆڵ یارییەكەیان بردەوە ، لە یاری دووەمیشدا یانەی هەولێر ڕووبەرووی یانەی سەرچنار بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ساتێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (29-19)گۆڵ ببەنەوە، یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان لە زۆربەی كاتی یارییەكە باڵا دەستی خۆیان بنوێنین لە یاریگادا بە هێرشە چڕەكانیان بۆسەر گۆڵی تیپی میوان، ، لە یاری سێ‌ یەمیشدا هەردوو یانەی سیروانی نوێ‌ شاری سلێمانی و سۆلاڤی نوێ‌ شاری كەركوك بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوویانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردوبەدرێژایی یارییەكە هێرشیان دەبردە سەرگۆڵی یەكتری لەم یارییەشدا یانەی سیروانی نوێ‌ بەزەحمەت توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(25-22)گۆڵ بەجیاوازی تەنیا3گۆڵ یارییەكە بردەوە، لەم كۆمەلەش تەنیا سی تیپ بەسردەكەوێت بۆخولی بژاردە وەكو كۆمەلەی یەكەم كە هەریەك لە یانەكانی سلێمانی و نەورۆز ومەخمور سەركەون بۆخولی بژاردە و چاوەڕوانی سەركەوتنی یانەكانی كۆمەلەی دووەمن بۆخولی بژاردە.
Top