لە خولی نایابی كوردستان هەولێرو پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنیان تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی 24ی قۆناغی دووەم، لە چەند یارییەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لەنێوان یانەكان بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو زێرەڤانی پاڵەوانی ئەم ورەزی خولەكە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لە یارییەكی بەهێزدا، لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو لائاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی هەولێریش بەزەحمەت یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی هەولێر لەرێگای هەریەك لە یاریزانان (هێمن فوئادوعیماد ئەسعەد)لە خولەكەكانی 60و97 تۆماركران، تاكە گۆڵی زێرەڤانی یاریزان(عەلی حوسێن)لەخولەكی 46ی یارییەكە تۆماری كرد،لەلایەكی ترەوە لەسەر یاریگای یانەی ئارارات لە هاوینەهەواری پیرمام لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی ئارارات و پێشمەرگەی سلێمانی بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئارارات توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن بەڵام نەیانتوانی یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان بەكۆتایی پێبهێنن وسەرئەنجامیش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكەی بە تاكە گۆلێكی یاریزان شكارعادل بردەوە كە لەخولەكی 34ی یارییەكە بەلێدانی ڕاستەوخۆ تۆماری كرد بردیەوە،یانەی بروسكیش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یانەكە میوانداری یانەی سێمێلی دواین یاتنەی ریزبەندی یانەكانی كردو لە یارییەكی بەهێزدا یانەی بروسك سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا، یانەی سێمێلیش یارییەكەی بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ بردەوە گۆڵەكانی یانەی سێمێل لەرێگای هەریەك لە یاریزانان (مەحمودمحەمەدوعامر فازل )لەخولەكەكانی 2و36و تاكە گۆڵی یانەی بروسكیش (هیواعەبدوللا)لەخولەكی 22ی یارییەكە تۆماری كرد،بەم ئەنجامەش یانەی بروسك سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا هەرچەندە یانەی سێمێل چەند خولەكێك بە دە یاریزان یاری دەكرد،لەسەر یاریگای شێروانەش لە شاری كەلار هەردوویانەی شێروانەوكەركوك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لە یارییەكی بەهێزداڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی خاوەن یاریگا شێروانە توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ لە كەركوك بباتەوە، گۆڵەكانی شێروانە لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(محەمەد عزەت وهونەر ئەحمەد )لەخولەكەكانی 74و90 تۆماریان كرد،لە شاری هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی هەردوویانەی پێشمەرگەی هەولێرو هەلۆ لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوولا چەندین هێرشی گرنگیان بردە سەرگۆڵی یەكتری سەرئەنجامیش هەردوویانە بە بێ گۆڵ و بەخالێك لەیاریگا هاتنە دەرەوە، یانەی هەنردێنیش لەسەر یاریگای خۆی وانەیەكی گرنگی دایە یانەی سلێمانی و توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و گۆڵ بارانی یانەی سلێمانیان كردو یارییەكەشیان بەئەنجامی (4-1)گۆڵ لێ بردەوە، گۆڵەكانی یانەی هەندرێن لەرێگای هەریەك لەیاریزانان(بیلال یوسف و شوان مەجید وسینان جەمیل 2گۆل) تۆماركران و تاكە ۆگڵی سلێمانیش یاریزان (بابان عەلی )تۆماری كرد،لەش اری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا لە دێربی بادینان هەردوویانەی دهۆك وزاخۆ بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یانەی دهۆك گۆڵبارانی یانەی زاخۆی كردو یارییەكەی بە ئەنجامی (5-1) گۆڵ لێ بردەوە ، گۆڵەكانی دهۆك لەرێگای هەریەك لەیاریزانان(محەمەد زوهێر وبژار عەبدول واحید وئازاد ئەحمەد وسەیف كازم وئەیوب ئەیاد) تۆماركران و تاكە گۆڵی زاخۆش یاریزان (حەمید ئیسماعیل)تۆماری كرد،ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی هەفتەی 24ی خولەكە.
1-زێرەڤانی 50خاڵ
2-هەولێر41
3-ئارارات37خاڵ
4- پێشمەرگەی سلێمانی 35خاڵ
5-پێشمەرگەی هەولێر32خاڵ
6-هەندرێن 32خاڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
