لەجامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا ئەمرۆ هەولێرلەبەرامبەر ئەنساری لوبنانی دەجەنگی
بریارە ئەمرۆ چوارشەمە لەمیانی یارییەكانی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا لە گەڕی شەشەمی خولەكە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری لە كاتژمێر30-6ئێوارە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی هەولێروئەنساری لوبنانی ڕووبەرووی یەكتری ببەنەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوویانە ئامانجیان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە، یانەی هەولێر ئامادەكاری باشی كردوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی سەركەوتن لەم یارییەلەسەر دەستی ڕاهێنەری یانەكە ڕادان گاسنین بۆئەوەی بەشەش سەركەوتن بە بێ هیچ شكستێك بگاتە قۆناغی داهاتوو زەنگێكی ئاگاداركردنەوەش بۆسەرجەم یانەكانی تر لێبدات، واش پێشنبیی دەكرێ لە یارییەكەی ئەمرۆ یانەی هەولێر بە یاریزانانی یەدەگ یاری بكات،لەبەرامبەریشدا یانەی ئەنساری لوبنانی لە رۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە شاندێك لە وڵاتەی لوبنانەوە گەیشتۆتە شاری هەولێرو بە ئامانجی سەركەوتن ڕوویان لە شاری هەلوێر كردوە لە بارەی ئامادەكارییەكانی یانەی هەولێریش ، عومەر مەجید یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی هەولێر بۆرۆژنامەی خەبات گوتی: بۆئەم یارییە ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین سێ خاڵی یارییەكە بۆخۆمان بەدەست بهێنین، و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە وسەرجەم یاریزانانی یانەكەمان ئامادەن بۆئەنجامدانی ئەم یارییە وگرنگە وهەر چەندە بۆئێمە هیچ كاریگەری نابێت لەسەر یانەی هەولێر، بەڵام دەمانەوێ ئەمرۆش بەهەمان سیناریۆی یاری ڕابردوومان یاری بكەین و كۆمەلێك یاریزانمان ماوە كە یارییان نەكردوە دەمانەوێ بەشدارییان پێ بكەین و بۆئەوەی ئەوانیش تواناكانی خۆیان تاقی بكەنەوە، بۆئێمەش ئەو یارییە گرنگی نی یە بەڵام ئێمە دەمانەوێ سەركەوتن بەدەست بهێنین و بەشەش سەركەوتن بگەینە قۆناغی داهاتووهەموو هیوایەكمان سەركەوتنە لەم یارییەدا.
