مۆرینۆ : لەوانەیە بڕۆم

مۆرینۆ : لەوانەیە بڕۆم
جۆزیە مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان دەڵێت :" لە وانەیە ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵم لە وەرزی داهاتوودا.

لە یاری شەوی ڕابردوودا پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بوویەوەو یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە بەڵام سودی نەبوو چونکە پێویستی بە سێ گۆڵ بوو ، لە پاش تەوابوونی یارییەکە مۆرینۆ بۆ کەناڵی ITVی بەریتانی دەڵێت " لەوانەیە لە ریاڵ مەدرید بەردەوام نەبم ، گرنگ من نیم ،گرنگ ریاڵ مەدریدە.

مۆرینۆ دەڵێت " ڕوو دەکەمە یانەیەکەوە کە هەست بکەم منیان خۆش دەوێت.

هەروەها مۆرینۆ داوای لێبوردنیشی لە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید کرد کە لە وەرزی ئەمساڵدا نەیانتوانی نازناوی خولی ئیسپانی و هەروەها نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنن.






خەندان
Top