ڕاهینەری دۆرتمۆند لەدوای سەرکەوتنەکەیان چی دەڵێت
کلۆبی ڕاهێنەری دۆرتمۆند دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند بەوەی کە توانیان بگەنە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، پاش ئەوەی بەسەر یانەی ڕیاڵ مەدریدا سەرکەوتن و لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەو یانەیە دەکەن کە ئەمشەو یەکلا دەبێتەوە بۆ ڕووبەڕوبونەوەیان.
کلوبی تەمەن 45 ساڵ ، لە لێدوانێکیدا بۆ جەزیرەی وەرزشی دەڵێت " ئێستا ئەتوانم بڵیم دڵخۆشترین ڕاهێنەرم لە جیهاندا ، ئێمە دەچینە کتێبی مێژووەوە ، بە باشترین شێوە کار دەکەین بۆ ئەوەی نازناوەکە بۆ ئێمە بێت.
کلبو وتیشی : هەلی سەرکەوتنمان پاراست بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی، چەند هەلێکمان بۆ هەڵکەوت کە گۆڵ تۆمار بکەین وەک لیڤاندۆڤسکی کە لێدانێکی جوانی بۆ گۆڵی ریاڵ لێدا بەڵام بەر ستونی گۆڵ کەوت ، لەم یارییەدا ریاڵ مەدرید بە شیوەیەکی جیاواز یاریان دەکرد و زۆر بەهێز بوون ، بەڵام لە کۆتاییدا ئێمە گەیشتینە قۆناغی کۆتایی.
کلوب لە کۆتاییشدا ستایشی تواناکانی یاریزانەکانی کرد بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کرد ، هەروەها کلوب وتیشی نابێت ئەوەمان بیر بچێت ئێمەباشترین گۆڵچیمان هەیە لە جیهاندا.
خەندان
