لە شاری هەولێرو لە هۆڵی یارییە تاكەكانی،بەمەبەستی خزمەت كردنی یاریی هێزی لەش لە شارەكانی كوردستان و بەچاودێریی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی هێزی لەشی كوردستان و بەهاوكاریی لقی هەولێری یەكێتییەكە، پاڵەوانێتیی هێزی لەشی یانەكانی كوردستان بۆئاستی تازەپێگەیشتووان ئەنجامدرا،بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (ڕانیە، سلێمانی،قەڵا، پێشكەوتن، سۆلاڤ، بابە گوڕگوڕ، خاك)لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە كێبڕكێی بەهێزدا بوون بۆبەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوە لە كێشەكانی 53كگم تاكو105كگم، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی سۆلاڤ 57خاڵ
2-یانەی قەڵا 37خاڵ
3-یانەی پێشكەوتن 36خاڵ
4-ریانەی ڕانیە 33خاڵ
5-بابە گوڕ گوڕ33خاڵ
لە كۆتاییشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.