ئەكاد نازناوی پاڵەوانێتیی بادمنتۆی یانەكانی كوردستانی هێنایەوە هەولێر

ئەكاد نازناوی پاڵەوانێتیی بادمنتۆی یانەكانی كوردستانی هێنایەوە هەولێر
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری بادمنتۆن لە شارەكانی كوردستان،یەكێتیی بادمنتۆنی كوردستان لە قەزای كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر و لەهۆڵی یانەی كۆیە بەبەشداری 17یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتیی بادمنتۆنی یانەكانی كوردستان لە ئاستی پێشكەوتووان بۆماوەی سێ رۆژ ئەنجامدا،لە پاڵەوانیتییەكەشدا لە ماوەی سێ رۆژی یارییەكاندا یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانێتییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بەردەوام بوون لە كێبركێ كردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەكە،دوای ململانێیەكی بەهێزی نێوان تیپە بەشداربووەكان یانەی ئەكاد توانی نازناوی پاڵەوانێتییەكە بگەڕێنێتەوە پایتەختی كوردستان، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی ئەكاد
2-یانەی گازی باكور
3-یانەی سیروانی نوێ
3-یانەی سۆلاڤی نوێ
Top