راپۆرتەكانی وڵاتی توركیا رایانگەیاند یانەی گەلاتە سەرای چەند یاریزانێكی دەست نیشانكردووە بۆ ئەوەی لەوەرزی هاوینی داهاتوودا بۆندیان لەگەڵ مۆربكات، لیستی یاریزانەكانیش بریتی بوو لە گۆڵچی ئیسپانیا ئیكەر كاسیاس و هەردوو هێرشبەر، سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و بەرازیلی هالك. رۆژنامەی فۆتۆماچی توركی لەڕاپۆرتێكدا رایگەیاند یانەی گەلاتەسەرای پلانی داڕشتووە بۆند لەگەڵ ئیكەر كاسیاس گۆڵچی یانەی ریال مەدرید مۆربكات بەتایبەتی كە بارودۆخی كاسیاس لەگەڵ راهێنەر مۆرینهۆ زۆر نالەبارە، هەروەها بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبەر، یانەی گەلاتەسەرای پلانێكی گەورەتری لەبەر دەستە لەرێگای هەوڵدان بۆ مۆركردنی دوو بۆند لەگەڵ یاریزانان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و هالك .
شایەنی باسە لەوەرزی گواستنەوەی زستانەدا یانەی گەلاتەسەرای دوو بۆندی گەورەی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا ویسلی شنایدەر و یاریزانی هەڵبژاردەی كۆت دیڤار دیدی درۆگبا مۆركردبوو.