مانچستەرستی چاوی لەسەر كاڤانی داناوە

مانچستەرستی چاوی لەسەر كاڤانی داناوە
یانەی مانچستەرستی دووەمی خولی ئینگلتەرا هاتە ریزی ئەو یانانەی كەچاویان لەسەر یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرگوای و یانەی ناپۆلی ئەدیسۆن كاڤانی داناوە و ئامادەیی خۆی نیشاندان داوە كە یاریزانی ناوبراو بكاتە خاوەن گەورەترین مووچە لەمێژووی خولی نایابی ئینگلتەرا ((پریمەر لیگ)) .
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (دەیلی میل) ی بەریتانی یانەی مانچستەرستی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بری 13،3 ملیۆن پاوەند وەك مووچەی ساڵانە بداتە كاڤانی ئەگەر یاریزانی ناوبراو رەزامەندی نیشان بدات بەیاریكردن لەگەڵ یانەی مان ستی.
چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا وەك ریال مەدرید و بایرەن میونیخ ركابەریی یانەی مان ستی دەكەن لەسەر كڕینەوەی بۆندی یاریزان كاڤانی، رۆژنامەكە ئەوەشی راگەیاند یانەی ستینز هەنگاوی گەورەی بڕیوە لەپێناو تەواوكردنی ئەم بۆندە، ئەگەر گفتوگۆكان سەركەوتووبن و كاڤانی ببێتە یاریزانی مانچستەرستی ئەوە مووچەی هەفتانەی دەگاتە 256 هەزار پاوەند و بەپێش یاریزانی مان یونایتد وێین رونی دەكەوێت كە مووچەی هەفتانەی 250 هەزار پاوەندە.
Top