ڕیاڵ مەدرید ماڵئاوایکرد و دۆرتمۆند بۆ یاری کۆتایی
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا ، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندیکرد.
هەرچەندە لە گێمی یەکەمدا، هەردوو یانە چەندین هێرشی مەترسیداریان بۆسەر گۆڵی یەکتر دەبرد ، بەڵام هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا ، کەریم بنزیما توانی گۆڵی یەکەم بۆ ریاڵ مەدرید تۆمار بکات لە خولەکی ٨٣ دا و هەروەها سێرجیۆ ڕامۆس توانی گۆڵی دووەم لە خولەکی ٨٨ دا تۆمار بکات ، هەرچەندە ریاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەدەستهێنا ، بەڵام ماڵئاواییکرد.
یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە سود وەرگرتن لە ئەنجامی یاری چوون ، کە لەو یاریەدا یانەی بوروسیا بە ئەنجامی ٤-١ لە ریاڵ مەدریدی بردبوویەوە ، توانی سەرکەوێت بۆ یاری قۆناغی کۆتایی ، یانەی ریاڵ مەدریدیش نەتوانی سێ گۆڵ تۆمار بکات بۆ ئەوەی سەربکەوێت و ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزە کرد.
یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە ئێستادا سەرکەوتووە بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان و چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان بایرن میونخ وبەرشلۆنە دەکات بۆ ئەوەی لە یاریگای ویمبڵی ڕووبەڕوی یەکببنەوە.خەندان
