مۆرینهۆ یاریی دۆرتمۆند به یاریی “مان و نه‌مان”ـی خۆی ده‌زانێت
مۆو به‌پێچه‌وانه‌ی جارانی تر له پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌دا زۆر به هێمنی وه‌لامی یه‌كه به‌یه‌كه پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانانی ده‌دایه‌وه .
جۆزێ له‌وه‌لامی پرسیارێكی یه‌ك له رۆژنامه‌وانه‌كان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ گوتی :” له‌هه‌موو یانه‌یه‌كی تۆپی پێدا به‌شێوه‌یه‌كی كرداری سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو یانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌رنه‌كه‌وتن ته‌نیا بۆ راهێنه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌مه له‌سه‌ر هه‌موو یانه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت جگه له‌هه‌ندێك یانه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت”.
پتر گوتی :” سه‌رنه‌كه‌وتن مانای سه‌رنه‌كه‌وتنی راهێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت ، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییم تۆماركرد به به‌ده‌ستهێنانی 100 خال له وه‌رزی رابردووی لالیگادا ، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتین بۆ یاریی كۆتایی مانای سه‌رنه‌كه‌وتنی من ده‌گه‌یه‌نێت له یانه‌كه‌دا”.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا راهێنه‌ره ناوازه‌كه له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان گوتی :” سه‌باره‌ت بهمن ئه‌وه یاریی تۆپی پێیه و یارییه‌كه له 90 خولهك پێكهاتووه ، له یاریی چوون به ئه‌نجامی 4-1 دۆڕاین و ئه‌وه یاریی تۆپی پێیه ، به‌لام ئه‌و یارییه‌ی كه له دۆرتمۆند ئه‌نجامماندا زۆر خراپ بوو ، ده‌توانین قۆناغه‌كه ببڕین ئه‌گه‌ر به‌ئاستی جارانی خۆمان یاریی بكه‌ین”.
