شێوازی یاریکردنی بایرن بەرامبەر بەرشلۆنە

شێوازی یاریکردنی بایرن بەرامبەر بەرشلۆنە
یوب هاینکس ، ڕاهینەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ڕایدەگەیەنێت کە بەرامبەر بەرشلۆنە پلانی خۆیان هەیە جێبەجێی دەکەن و دووبارەش سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.

لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی ڕەسمی بایرن میونخ ، هاینکس دەڵێت " هەرچەندە لە یاری ڕابردوومان بە ئەنجامی 4-0 سەرکەوتنمان بەدەستهینا ، بەڵام لە یاری داهاتووشمان بەرامبەر بەرشلۆنە بە شێوازی بەرگری یاری ناکەین ، بەڵکو هەوڵی گۆڵ تۆمارکردن دەدەین.

هاینکس وتیشی " هەوڵدەدەین ناوەڕاستی یاریگا کۆنتڕۆڵ بکەین ، ناگەڕێینەوە دواوە بۆ ئەوەی بە شێوەی بەرگری یاری بکەین ،بەڵکو دەبێت هێرشی زۆرمان هەبێت و گۆڵ تۆمار بکەین.

جێگای باسە ڕۆژی چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا ، یانەی بایرن میونخ دەبێتە میوانی یانەی بەرشلۆنە ولە یاریگای کامپ نوو ڕووبەڕوی یەکدەبنەوە ، یانەی بەرشلۆنە پێویستی بە پێنچ گۆڵی خاوین هەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و سەرکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی.




خەندان
Top