دۆرتمۆند دەرگای بە ڕووی بەرشلۆنەدا داخستووە
لە ماوەی ڕابردوودا یانەی بەرشلۆنە هەوڵی بۆ "ماتس هاڵمز"یتەمەن 24 ی یاریزانی یانەی دۆرتمۆند دەدا بەڵام بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە ڕایدەگەیەنێت کە هاڵمز ناچێتە بەرشلۆنەوە.
مایکڵ زۆرک ،بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە لێدوانێکیدا بۆ Sport1 دەڵێت " هاڵمز لە یانەکەمان بەردەوام دەبێت لە وەرزی داهاتوودا.
مایکڵ زۆرک ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەوە بریاری کۆتاییان دەبێت لەسەر مانەوەی هاڵمز لە وەرزی داهاتوودا.
خەندان
