ڕیبێری هۆشداری دەداتە بایرن میونخ لە یاری گەڕانەوەدا

ڕیبێری هۆشداری دەداتە بایرن میونخ لە یاری گەڕانەوەدا
فرانک ریبێری فەڕەنسی ، هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی هۆشداری دەداتە یاریزانەکانی هاوڕیێ کە زۆر لە خۆیان ڕازینەبن لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

پاش ئەوەی لە یاری چووندا یانەی بایرن میونخ بە ئەنجامی 4-0 لە بەرشلۆنەی بردەوە ، بریارە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە یاریگای کامپ نو ئەنجامبدرێت.

لە لێدوانیکیدا بۆ ڕادیۆی" TZ-online.de"ی ڕیبێری دەڵێت " دەبێت کەمتەرخەم نەبین لە یاری داهاتووماندا کاتێک بەرامبەر بەرشلۆنە یاری دەکەین و پشت بە ئەنجامی ڕابردوومان نەبەستین ،چونکە سەرکەوتنی بەرشلۆنە ئەستەم نیە و دەبێت یاری بۆ سەرکەوتن بکەین بۆ ئەوەی ئامانجە گەورەکەیان بەدەستبهینن کە خولی یانە پاڵەوانەکانە.



خەندان
Top