هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رازی نه‌بوو 30 هه‌زار دۆلار بدا به مۆریتانیا
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی ڕاگەیاندووە "بڕیاربوو یارییه‌كی دۆستانه له‌نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق‌و مۆریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی عێراق كه له‌لایه‌ن راهێنه‌ر پیترۆڤیجهوه له خولی ناوخۆدا ده‌ستنیشانكراون درێسی هه‌ڵبژارده‌كه بپۆشن".
روونیشیكرده‌وه كه "یه‌كێتی تۆپی پێ بڕیاریدا بوو ته‌واوی ئه‌ركی ڤیزاو تیكتی فڕۆكه‌و شوێنی مانه‌وه خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مۆریتانیا له‌ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مۆریتانیا له‌سه‌رووی ئه‌مه‌شه‌وه داوای 30 هه‌زار دۆلاری كرد، بڕیارماندا چاو بخشێنینه‌وه به‌م یاریه‌و ئه‌نجامی نه‌ده‌ین".
جێی ئاماژه‌یه له ئێستادا عێراق چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا به‌ره‌و مۆندیالی به‌ڕازیل كه بڕیاره رۆژی 4ی مانگی حوزه‌یران له شاری مه‌سقه‌ت روبه‌ڕووی عومان ببێته‌وه، هه‌روه‌ها رۆژی 12ی هه‌مان مانگیش له وڵاتی قه‌ته‌ڕ میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی یابان ده‌كات.
xendan
