رۆنی ، ده‌وڵه‌مه‌ندترین یاریزانی پریمه‌رلیگه
به‌پێ رۆژنامه‌كه سه‌رمایه‌ی رۆنی 51 ملیۆن پاوه‌نده (نزیكه‌ی 79 ملیۆن دۆلار) و له‌سالی 2012 كوڕه زێڕینه‌كه 6 ملیۆن تری زیادكردووه و له‌گه‌ل كۆلینی خێزانی سامانه‌كه‌یان ده‌گاته 64 ملیۆن پاوه‌ند،
ریۆ فێۆردیناند به‌هه‌بوونی 42 ملیۆن پاوه‌ند له‌دوای رۆنی هاونیشتیمانی دێت و مایكل ئۆینی یاریزانی یانه‌ی ستۆك سیتیش به‌كۆكردنه‌وه‌ی 38 ملیۆن پاوه‌ند پله‌ی سێیه‌می گرتووه.. ، رایان گیگز و فڕانك لامپاردیش به‌هه‌بوونی 34 ملیۆن یۆرۆ خۆیان له پله‌ی چواره‌م ده‌بیننه‌وه ، له‌كاتێكدا ستیڤن جیرارد له‌پله‌ی پێنجه‌مینه و خاوه‌نی 33 ملیۆن پاوه‌نده.. ،
