بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه ، مه‌دریدیه‌كان به‌نیازن “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” له دۆرتمۆند بكه‌نه دۆزه‌خ !
یانه ئیسپانیه‌كه چه‌ند ئه‌گه‌ر و پێشنیارێكی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌شێكی گونجاو له‌ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دروست بكه‌ن و یاریزانه‌كانی به‌باشترین ئاستی خۆیان یاریی بكه‌ن .
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی یاریگای سانتیاگۆیه به‌ر له دوو كاژێر له‌ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه ، و ئه‌گه‌ری دووه‌میش دابه‌شكردنی درێسی سپییه به‌سه‌ر هانده‌ران و پۆشینی درێسه‌كان له‌لایه‌ن هانده‌ران تا یاریگا به‌سپی بپۆشرێت.
پیشنیاری سێیه‌م كه یانه‌كه به‌نیازه جێبه‌جێی بكات لێدانی ئه‌و میوزیكهیه كه له‌سالی 2006 له جامی شا دوای دۆڕانی به‌ئه‌نجامی 6-1 له‌یاریی چوون له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال زاراگۆزا له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه به‌كاریان هێنا و به‌ئه‌نجامی 4-0 یارییه‌كه‌یان برده‌وه ، به‌لام ئه‌وكات سه‌رنه‌كه‌وتن له‌بڕینی قۆناغه‌كه .
بیرۆكه‌ی كۆتایی ناردنی په‌یامێكه له یاریزانه‌كانه‌وه بۆ هانده‌رانی لۆس بلانكۆس له‌ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه به‌تایبه‌تی بۆ %90ـی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌كه…. …………..
سێشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی ریال مه‌درید كاتژمێر 9:45 ـی شه‌و له یاریگای خۆی مێوانداریی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌لمانی ده‌كات و له‌ئێستاوه یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌كه بیر له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه قوڕسه‌كه‌ی یاریی چوون ده‌كه‌نه‌وه…
