ئەنچیلۆتی دوو یاریزانی پاریس لەگەڵ خۆی دەباتە ریاڵ

ئەنچیلۆتی دوو یاریزانی پاریس لەگەڵ خۆی دەباتە ریاڵ
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە " کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان کاتێک لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانە فەڕەنسییەکە جێدەهێڵێت ، ڕوو دەکاتە یانەی ریاڵ مەدریدەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ ئاشکرایکردووە مۆرینۆ یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و ئەنچیلۆتی شوینگرەوەی دەبێت لە وەرزی نوێدا و چەندین گۆڕانکاریش لە ریاڵدا ڕوودەدات.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی کارلۆ کاتێک ڕوودەکاتە ریاڵ مەدرید ئەوا هەریەک لە یاریزانان فیراتی و تیاگۆ سیلڤا دەباتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەگەڵ خۆیدا.

جێگای باسە ناوی مۆرینۆ لە ئێستادا پەیوەستە بە چوونی بۆ یانەی چێڵسی لەندەنییەوە لە وەرزی داهاتوودا ، هەروەها ناوی کارلۆش پەیوەستە بە ڕیاڵەوە هەرچەندە تاکوو ئێستادا هەردوو ڕاهێنەر دانیان بەوەدانەناوە کە ڕوودەکەنە ئەو یانانەی کە رۆژنامەکان باسی لێوەدەکەن.





خەندان
Top