میسی گۆڵی ژمارە 100 ی تۆمار کرد
یانەی بەرشلۆنە لە دواین یاری خۆیدا ڕووبەروی یانەی ئەتلەتیک بلباو بوویەوەو یارییەکەشی بە یەکسانبوون کۆتایی پێهێنا بە ئەنجامی 2-2 گۆڵەکانیش میسی و سانشێز تۆماریانکرد.
لەم وەرزەدا یانەی بەرشلۆنە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 101 گۆڵ کە 44 گۆڵی میسی تۆماری کردووە.
هەروەها میسی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد ئەویش گۆڵی ژمارە 24 بوو لە دەرەوەی یاریگای کامپ نوو لەم وەرزەدا و ئەمەش ژمارەیەکەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ یەکسانبکردەوە کە لە وەرزی 2011/2012 دا تۆماریکردبوو.
خەندان
