ڤان پێرسی : ڕێز لە هاندەرانی ئارسیناڵ دەگرم

ڤان پێرسی : ڕێز لە هاندەرانی ئارسیناڵ دەگرم
ڕۆبن ڤان پێرسی ، هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتید ڕایدەگەیەنێت کە ڕێز لە هادەرانی ئارسیناڵ دەگرێت و هیوادارە جارێکی تر لە یاریگای ئیمارات یاری بکاتەوە.

لە لێدوانیکیدا بۆ پێگەی سپۆرت مۆڵ ڤان پێرسی دەڵێت " یانەی ئارسیناڵ هەمیشە لە بیرمایە و زۆرشتی لێوە فیربووم لە کاتیکدا لەو یانەیەدا یاریم دەکرد.

بڕیارە ئەمڕۆ یانەی ئارسیناڵ و مان یونایتید ڕووبەڕوی یەکببنەوە کاتژمێر 5 ی ئێوارە و ئەمەش یەکەمین یاری دەبێت لەو یاریگایە لە دوای ئەوەی یانەکەی جێهێستووە.

ڤان پێرسی دەڵێت " خۆشەویستیم بۆ هاندەرانی ئارسیناڵ هەیە و بە هیچ شێوەیەکیش بێزار نابم گەر ئەوان هەر شتێک بەرامبەرن بکەن.

ڤان پێرسی دەڵێت " یادگاری زۆرم هەیە لە یاریگای ئیمارات و هیوادارم جارێکی دیکەش بتوانم یاری تێدا بکەمەوە.


خەندان
Top