بۆچوونی مارکا لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان

بۆچوونی مارکا لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان
ئەندۆخاری شارەزا لە بواری ناوبژیوانیدا لە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ستایشی بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاری نێوان بوروسیا دۆرتمۆند و ڕیاڵ مەدرید دەکات و کاتێک هەردوو یانە لە یاری چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا ڕووبەڕوی یەکبوونەوە.

هەروەها ئەندۆخار سەبارەت بە گۆڵی دووەمی لیڤاندۆڤسکی بۆ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەڵێت " بە هیچ شێوەیەک ئۆفساید نەبووەو بڕیارەکانی ناوبژیوان لە جێی خۆیدا بووە ، هەروەها بە توندی بڕیاریداوە بۆ لێدانی سزا کە لە خولەکی 66 دا کاتێک چابی ئەلۆنسۆ مارکۆ ڕیۆس دەخات.

جێگای باسە ناوبژیوانی یاری ڕابردووی نێوان بەرشلۆنە و بایرن میونخ لە هەمان قۆناغدا ڕووبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆر بوویوەو ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا هۆکاری شکستەکەیان خستە سەرشانی ناوبژیوانی یارییەکە کە چەند گۆڵێکی نا دروستی بۆ بایرن ئەژمار کردووە.




خەندان
Top