لوپێز : پێویستمان بە موعجیزەیەک هەیە بۆ سەرکەوتن

لوپێز : پێویستمان بە موعجیزەیەک هەیە بۆ سەرکەوتن
دیگو لوپێزی گۆڵچی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دانبەوەدا دەنێت کە لە یاری گەڕانەوەدا پێویستیان بە موعجیزەیەک هەیە بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبووی ئەو چوار گۆڵە بکەنەوە کە لییان تۆمار کرد.

شەوی ڕابردوو ریاڵ مەدرید زۆر بە قورسی بەرامبەر بە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دۆڕا لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا و لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەش دیگۆ لوپێزی گۆڵچی یانەکە دەڵێت " لە یاریگای ئیدۆنا پارک ئەنجامیکی زۆر خراپمان بەدەستهێنا ، لە یاری گەڕانەوەدا دەبێت هەلێکی مێژوویمان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین قەرەبوی ئەو چوار گۆڵە بکەینەوەو سەرکەوین بۆ یاری کۆتایی خولەکە.

لوپێز دەڵێت " یاری سێ شەممەی داهاتوومان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، یاری ژیان و مردنمان دەبێت ، سەرسام نیم بە ئاستی دۆرتمۆند ، لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا کاتێک یەکسانبووین 1-1 زۆر باش بوو بۆ ئێمە ، بەڵام لە گیمی دووەمدا بە شێوەیەکی خێرا گۆڵەکانمان لێدەکرا.



خەندان
Top