ڕۆناڵدۆ بەڵێن بە دۆرتمۆند دەدات : ووشەی من سێشەممە دەستپێدەکات

ڕۆناڵدۆ بەڵێن بە دۆرتمۆند دەدات : ووشەی من سێشەممە دەستپێدەکات
شەوی ڕابردوو یانەی ریاڵ مەدرید توشی شکستێکی گەورە هات لەسەر دەستی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و کۆتایی یارییەکەش بە ئەنجامی 4-1 لە بەرژەوەندی دۆرتمۆند کۆتاییهات.

لە دوای تەوابوونی یارییەکە کاتێک ڕۆناڵدۆ لە ژوری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا دەڕواتە دەرەوە دەڵێت " من تەنها دەڵێم ووشەی من ڕۆژی سێشەممە دەستپێدەکات .

ئەمەش واتای وایە ڕۆناڵدۆ لە یاری گەڕانەوەدا کاتێک لە یاریگای بێرنابیۆ ڕووبەڕوی دۆرتمۆند دەبنەوە بەڵێنی سەرکردایەتی ریاڵ مەدرید دەدات بە بردنەوە.

جێگای باسە ئێستادا رۆناڵدۆ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای گرتووە بە 12 گۆڵ.




خەندان
Top