لێدوانی مۆرینۆ لەدوای شکستەکەیان

لێدوانی مۆرینۆ لەدوای شکستەکەیان
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر دەستی دۆرتمۆند توشی شکستێکی گەورەبوو ، مۆرینۆ نیگەرانە لە شکستەکەیان و سەرکەوتنی دۆرتمۆنیش بە شایستە دادەنێت.

لە دوای تەوابوونی یارییەکەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مۆرینۆ دەڵیت" ئەوان باشتر یارییان کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا ، ئێمە لە ڕووی یاریکردنی تاکی و کۆمەڵیشەوە خراپ بوین.

مۆرینۆ دەڵێت" یاری داهاتوومان لە یاریگای خۆمان دەبێت ، یاریەکی قورسە ، بەڵام پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەنجامەکان.

مۆرینۆ وتیشی " هەڵەمان زۆر بوو ،ئەمەش هۆکار بۆ بۆ چەند گۆڵێک ، بەڵام دان بەوەدا دەنێم دۆرتمۆند زۆر باشتر بوو ،لە گێمی یەکەمدا هەردووکمان یەکسانبووین ، بەڵام لە گیمی دووەمدا گۆڵەکانیان زۆر بە خێرایی دەکرد.

لە کۆتاییدا مۆرینۆ دەڵێت " هەمووان چاوەڕوانی رۆژی شێشەممە دەکەن ، ئایا ئێمە ماڵئاوای دەکەین یان سەردەکەوین؟ هیچ شتێک لە تۆپی پێدا ئەستەم نیە.




خەندان
Top