لە جامی یەكێتی ئاسیا یانەی دهۆك لە شەعب ئابیشی بردەوە

لە جامی یەكێتی ئاسیا  یانەی دهۆك لە شەعب ئابیشی بردەوە
كارزان كانەبی

لە درێژەی یارییەكانی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا، لە گەڕی پێنجەمی یارییەكانی خولەكە لەسەر یاریگای یانەی دهۆك لەم شارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی وەرزشی هەردوویانەی دهۆك و شەعب ئابی یەمەنی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە ، لە یارییەكەشدا لە گێمی یەكەم یاریزانانی یانەی دهۆك لەگەڵ دەست پێكی فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە ئاستێكی بەرزی یاری كردنیان پێشكەش كردو چەندین هێرشی پلان دارێژراویان بردە سەرگۆڵی تیپی شەعب ئاب ، لەدرێژەی هێرشەكانیشدا لە خولەكی 6ی یارییەكە یاریزان و گۆلًكاری یانەی دهۆك عەلا عەبدول زەهرە توانی بە لێدانێك لە نێو هێلی سزای یانەی شەعب گۆڵی یەكەمی یانەی دهۆك تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی یانەی دهۆك بەردەوام بوو لە رێگای یاریزانانی یانەكە و لە خولەكی 13ی یارییەكە باشترین یاریزانی لاوی ئاسیا موهەندعەبدول رەحیم توانی بە جولانەوەیەكی جوان گۆڵی دووەم بۆیانەی دهۆك تۆماربكات، لەبەرامبەریشدا تیپی میوان بە هێرشی پێچەوانەوە چەند جارێك وەلامی هێرشەكانی یانەی دهۆكیان دایەوە، لە هەلەیەكی گۆَڵچی یانەی دهۆك

عەلا گاتع یانەی شەعب ئاب لەرێگای یاریزان كامیرونی دیدی توانی لە خولەكی 17ی یارییەكە گۆلێك تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی یانەی دهۆك بەردەوام بوو بۆتۆماركردنی گۆڵی زیاتر بەڵام گشت هەوڵەكان بێ‌ سوود بوو لەم گێمە و یارییەكە بەم ئەنجامە(2-1)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی دهۆك بەكۆتایی هات، لەگێمی دووەمی یارییەكە ڕاهێنەرانی هەردوویانە چەندگۆرانكارییەكیان لە ریزی یانەكانیان كرد بەمەبەستی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە و لەم ناوەشدا یاریزانانی هەردوویانە هەوڵی زۆریاندا بۆتۆماركردنی گۆڵ ، بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو، بورهان سەیهۆنی سوری و عەلا عەبدول زەهرە و ئۆلیڤیرای بەرازیلی هەوڵی زۆریاندا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو یارییەكەش لەبەرژەوەندی یانەی دهۆك بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ بەكۆتایی هات، یانەی دهۆك كۆی خاڵەكانی بۆ12خاڵ بەرز كردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا بە كۆكردنەوەی 12خاڵ، لەلایەكی ترەوە هەردوویانەی فەیسەلی ئوردەنی وزەفاری عومانی بەگۆلێك یەكسان بوون بوون.
Top