پاڵەوانێتی تیركەوانی یانەكانی هەولێر بەرێوەچوو

پاڵەوانێتی تیركەوانی یانەكانی هەولێر بەرێوەچوو
كارزان كانەبی

وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری تیركەوان لە شاری هەولێرو گرنگی دانی زیاتر بە ئاست و تواناكانی ئەم یاریزانانە ، لە سەر یاریگای هۆلی زەرد یەكێتی تیركەوانی لقی هەولێر هەڵسابە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی تیركەوانی یانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر لە پاڵەوانیتیەكەشدا هەریەك لە یانەكانی (ئاسۆو بروسك وپێشكەوتن وهەندرێن و هەولێروجیهان و ئارارات وپێشمەرگەی هەولێروبرایەتی وقەڵای توركمان)بەشدارییان لە پاڵەوانیتیەكە كردبوو، لە پاڵەوانیتەكەشدا یاریزانانی بەشداربووڕكابەرەبەكی بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی خولەكە، ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانتیەكەش بەم شێوەی خوارەوە بوو.

1-هاوكارزاهیر-هەولێر79خالً

2-بارزان دەلیل-هەندرێن 50خاڵ

3-هیوا هادی-قەڵای توركمان47خاڵ
Top