محەمەد محمەدیانی ئێرانی بێ‌ ئاگاداری یانەی سلێمانی ڕای كردوە

محەمەد محمەدیانی ئێرانی بێ‌ ئاگاداری یانەی سلێمانی ڕای كردوە
دوای ئەوەی یانەی سلێمانی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئێرانی محەمەدمحەمەدیان مۆركرد بۆئەوەی لە قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی درێسی یانەی سلێمانی بپۆشێت لەخولی بژاردەی عێراقی ، لەم ناوەشدا یانەی سلێمانی بەفەرمی بە رگێبەستێكی 15ملیۆن دیناری ڕازی كرد بۆئەوەی ئەم ماوەیە لەگەڵ یانەكە بەشداربێت، بەڵام دوای بەشداری كردنی لە دوویاری لە خولی بژاردەی عێراقی بەهۆی چەند كێشەیەكەوە لەگەڵ باسم قاسمی ڕاهێنەر محەمەدیانەی ئێرانی بەبێ‌ پرسی دەستەی كارگێری یانەكەی ریزی یانەی سلێمانی بەڕەوو وڵاتی ئێران بەجێهێشتوە، لە بارەی كێشەكەشی لەگەڵ یانەكە مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی سلێمانی بۆگۆڤاری گوڵان هۆكاری رۆیشتنی یاریزانی ناوبراوی راگەیاند گوتی " محەمەدیان هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئێمە نەبووە و بەبێ‌ پرسی ئێمە ریزی

یانەی سلێمانی جێهێشتوە و چۆتەوە وڵاتی ئێران ، ئەوەی ئێمە زانیاری تەواومان لەسەری هەبێت كێشەیەكی بچووكی هەبوو لەگەڵ باسم قاسمی ڕاهێنەر هەبووە بۆیە یانەكەی بەجێهێشتوە و ئێمە كە گرێبەستمان لەگەڵی مۆركردبوو بڕی 15ملیۆن دیناری عێراقیمان پێ‌ دابوو لەبەرامبەر یاری كردنی لە قۆناغی دووەم، ئێمەش قسەمان لەگەڵی كردوە بەلێنی ئەوەی داوە سەرجەم ئەو پارەی پێمان داوە وەكو گرێبەستی خۆی بۆمانی بگەرێنیتەوە لەبەرامبەر یاری نەكردنی ، گوتیشی ئێمە ماوەی یەك هەفتە مۆڵەتمان بۆی داناوە بۆئەوەی ئەو بڕە پارەی پێمان داوە بیگەرێنتەوە بۆیانەی سلێمانی ئەگەر نا لەرێگای یەكێتی تۆپی پێی عێراقی ولە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا)سكاڵای لەسەر تۆماردەكەین بۆگەڕاندنەوەی مافی یانەكەمان كە ئەو بڕە پارەمان پێی داوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top