لە خولی بالەی نایابی كوردستان درێژەی هەیە
لە میانی یارییەكانی خولی بالەی نایابی یانەكانی كوردستان ، لە درێژەی یارییەكانی خولەكە بۆگەیشتن بۆخولی بژاردەی یانەكانی كوردستان لە هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر یارییەكان درێژەی هەیە، لە كۆمەلەی یەكەم لە شاری سلێمانی دوویاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، لە هۆڵی
پێشمەرگەی سلێمانی لە یاری یەكەمدا هەردوو تیپی هێرش و نیشتمان لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بەدرێژایی یارییەكە هەوڵیان دەدا بۆبەدەستهێنانی سەركەوتن لە یارییەكەدا،لە ئەنجامی كۆتایشدا یانەی هێرش بە ئەنجامی (3-2)گێم لە یانەی نیشتمانی بردەوە، لە یاری دووەمیشدا هەردوو یانەی شۆریجەو ئەكاد لە یارییەكی بەهێزدا بەیەك گەیشتن، لە یارییەكەشدا یاریزانی یانەی شۆریجە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن ویارییەكەش بە ئەنجامی (3-1)گێم لە یانەی ئەكاد ببەنەوە، بەم ئەنجامەش هەردوویانەی پێشمەرگەی سلێمانی و شۆریجە گەیشتنیان بە خولی بژاردەی كوردستان مسۆگەر كرد،لە كۆمەلەی دووەمیشدا لە شاری هەولێر لە هۆڵی شەهید فرەنسۆ هەریری دوویاری گرنگ بەرێوەچوو، لە یاری یەكەمدا لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی بالەی هەولێرو و هەڵەبجەی شەهید لە گرنگترین یاری بەیەك گەیشتن، لەم یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی یارییەكە پاڵە پەستۆیەكی زۆریان خستوبە سەر یەكتری ئەنجامی كۆتایش لەبەرژەوەندی یانەی هەولێر بە كۆتایی هات بە ئەنجامی (3-1)گێم، لە یاری دووەمیشداهەردوو یانەی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سۆلاڤی نوێ و ئارارات بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەریزایان پێشكەش كردو لە ئەنجامی كۆتایش یانەی سۆلاڤی نوێ بە زەحمەت لە یانەی ئاراراتی بردەوە بە ئەنجامی (3-0)گێم، بەم ئەنجامەش هەردوو یانەی هەولێرو سۆلاڤی نوێ سەركەوتنیان مسۆگەر كرد بۆخولی بژاردەی.
