بنزیمە ئامادەیە بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکە

بنزیمە ئامادەیە بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکە
کەریم بنزیمەی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری داهاتووی یانەکەیدا بەرامبەر بە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ئامادە دەبێت لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

پێشتر کەریم بنزیمە لە یاری یانەکەی بەرامبەر بە یانەی ریاڵ بیتیس لە هەفتەی ٣٢ ی لالیگادا توشی پێکان بوو بوو لە پاژنەی پێیدا بەڵام پێکانێکی سوک ، هەر بۆیە پزیشکانی ریاڵ مەدرید ڕایانگەیاندووە کە بنزیمە لە پێکانەکەی چاکبۆتەوەو بەرامبەر دۆرتمۆند یاری دەکات.

هەروەها ئەمڕۆ بنزیمە بەشداری لە مەشق و ڕاهێنانی یانەکەی کردووە لەگەڵ یاریزانەکانی هاوڕێی.







خەندان
Top