لە خولی تۆپی دەستی نایابی كوردستان نەورۆز بەسەركەوتن دەستی بە یارییەكان كرد
لەشاری سلێمانی وەكو بەرنامەی ساڵانەی یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان ، بەسەرپەرشتی یەكێتیەكە خولی نایابی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان لە هۆلی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەستی پێكرد، لە كۆمەلەی یەكەم خولەكەش كە یارییەكانی بەبەشداری پێنج یانە لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، دوویاری گرنگ لە نێوان تیپە بەشدارببوەكانی خولەكە بەرێوەچوو، لەیەكەم یاریشدا هەردوو تیپی تۆپی دەستی یانەی نەورۆزی پاڵەوانی ساڵی ڕابردوو كۆیە لە یارییەكی ئاست بەرزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانیتیەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا سەرئەنجامیش یانەی نەورۆزی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بە پاڵپشتی یاریگاو هاندەرانی توانی یارییەكە لە یانەی كۆیە بباتەوە بە ئەنجامی (34-23)گۆڵ، بەم ئەنجامە یانەی نەورۆز یەكەم سەركەوتنی لە خولەكە بەدەست هێنا، لە یاری دووەمیشدا لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سلێمانی و مەخمور بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سلێمانی بە هۆی ئەزمونی زۆریان لە پاڵەوانیتیەكانی ڕابردوو تاوانیان بە ئاست و بە ئەنجام لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی مەخمور ببنەوە و سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنین لەبەرامبەر یانەی میواندار و یارییەكەیان بە ئەنجامی (39-21)گۆڵ لێ بردەوە بە جیاوازی 18گۆڵ، بەم سەركەوتنەش یانەی سلێمانی زەنگێكی مەترسی بۆیانەكانی تر لێدا، بریاریشە یارییەكانی كۆمەلەی دووەم لە شاری هەولێر لە 25ی ئەم مانگە بەبەشداری شەش یانە بەرێوەبچێت.بێجان ئیبراهیم سەرۆكی یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان بۆسایتی گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان ئەم پاڵەوانیتیەمان ئەنجامداوە بۆیانە پلە نایابەكانی كوردستان، 11یانەی شارەكانی كوردستان بەشدارن،بریاریشە لە هەردوو كۆمەلەكە 3یانەی خاوەن پلەكانی پێشەوە سەربكەون، دواتریش یاری دەكەن و پاڵەوانی خولەكە دیاری دەكرێت، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و ئاستی پاڵەوانیتیەكەش بەرزە، بەرنامەی بەردەوامیشمان دەبێت بۆبەڕەوو پێشچوونی ئاستی یاری تۆپی دەستی لە كوردستان.
