پاڵەوانێتی كیا جامی كیشوەرەكان دەستی پێكرد

پاڵەوانێتی كیا جامی كیشوەرەكان دەستی پێكرد
كارزان كانەبی

بەبەشداری 40تیپی میللی هەریەك لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی و قەڵادزی ، پاڵەوانێتی كیا جامی كیشوەرەكانی 2013 لە یاری فوتساڵ دەستی پێكرد،كۆمپانیای (NIM) بۆبارزگانی ئۆتۆمبێل كە بریكاری سەرەكی كیایە لە هەرێمی كوردستانە بەهاوكاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرێوەدەچێت، لەدەست پێكی پاڵەوانێتیەكەشدا لەسەر یاریگای پرۆژەی گۆڵَ لە پایتەختی كوردستان یارییەكانی پاڵەوانیتیەكە دەستی پێكرد،لەیەك دەستپێكیش دوویاری لە نێوان تیپەكان بەرێوەچوو،لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی هاوكاری و هێور ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپ بە گۆلێك یەكسان بوون، بۆیەك لای كردنەوەی ئەنجامی یارییەكەش پەنایان بردە بەر لێدانی سزا و

تیپی هاوكاری براوە بوو بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، لە یارییەكی تریش هەردوو تیپی ڤانە و عادل یونایتد بەیەك گەیشتن لەم یارییەش لە یارییەكی یەك لایەنە تیپی ڤانە بە ئەنجامی (11-1)گۆڵ یارییەكەی بردەوە،بریاریشە یارییەكانی پاڵەوانیتیەكە بەردەوام بێت تا رۆژی 3ی مانگی داهاتوو، لە بارەی ئەم پاڵەوانیتیەش سامان بریفكانی سەرپەرشتیاری پاڵەوانیتیەكە بۆسایتی گوڵان گوتی: تەواوی تیپەكانی پاڵەوانیتیەكە ژمارەیان 40تیپە لە هەریەك لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی و قەڵادزێ‌ بەشدارییان كردوە كە دابەشكراون بەسەر 4كۆمەلە، رۆژانە یارییەكانیش ئەنجام دەدەین بە سیتسەمی چوونە دەرەوە لە پاڵەوانیتیەكە بە یەك دۆڕان، كاتی بەرێوەچوونی یارییەكانیش تەنیا نیو كاتژمێر بۆهەریارییەك ، هەر تیپێكیش بەشەش یاریزان بەشدار دەبێت لە پاڵەوانیتیەكە گوتیشی ئامانج لەكردنەوەی ئەم پاڵەوانییتە گرنگی دانی زیاتر لە گەنجەكان بۆئەوەی زیاتر لاوانی كوردیش پێشبكەون، گوتیشی یاری كۆتایی پاڵەوانیتیەكە لە رۆژی 3ی مانگی داهاتوو لە سەنتەری بلو ئەنجام دەدرێت،پاڵەوانی ئەم خولەش گەشتێك بۆولاتی بەرازیل ئەنجام دەدات،بەشداری لە پاڵەوانێتی فوتساڵ وڵاتی بەرازیل دەكات وەكو نوێنەری هەرێمی كوردستان شان بە شانی تیپەكانی وڵاتانی تریش ، پاڵەوانی ئەم خولەش بەشداردەبێت لە سەیركردنی یارییەكانی پێش كۆتایی لە جامی كیشوەرەكان لە وڵاتی بەرازیل.
Top