دیل بۆسکی ڕەخنە لە مۆرینۆ دەگرێت

دیل بۆسکی ڕەخنە لە مۆرینۆ دەگرێت
فیسنتی دیل بۆسکی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕەخنە لە جۆزییە مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دەگرێت بەهۆی ئەوەی کاسیاسی لە یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید بێبەشکردووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی دیل بۆسکی دەڵێت " یاری نەکردنی کاسیاس لە یانەی ریاڵ مەدرید توشی سەرسوڕمانی کردووم ، ئەو باشترین گۆڵچی جیهانە و شایەنی ئەوە نیە لەسەر کورسی یەدەگ بێت.

هەروەها داواشی لە ریاڵ مەدرید کردن کە زیاتر گرنگی بدات بە ئیکەر کاسیاس ، هەرچەندە پێویستە کاسیاس ڕێز لە بڕیارەکانی ڕاهێنەر بگرێت ، بەڵام دورخستنەوەیی بەم شێوەیە نیگەرانی دەکات.

جێگای باسە لە ئێستادا بەهۆی دیگو لوپێزەوە ، مۆرینۆ لە یارییەکاندا کاسیاسی لەسەر کورسی یەدەگ داناوە.



خەندان
Top