بەرشلۆنە لە ساڵی داهاتوودا بەم شێوەیە دەبێت

بەرشلۆنە لە ساڵی داهاتوودا بەم شێوەیە دەبێت
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە یانەی بەرشلۆنە چەندین کۆبوونەوەو گفتوگۆیان ئەنجامداوە بە بەشداری خۆردی رۆرای یاریدەدەر و ڤیلانۆڤای ڕاهێنەر و زوبیزاریتای بەڕێوەبەری وەرزشی و ساندرۆ ڕۆسیلی سەرۆکی یانەکە بە مەبەستی دانانی پلانێک بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی یاریزانەی هاوینی داهاتوودا چەند گڕیبەستێک ئەنجامبدەن و لە وەرزی نوێدا بەردەوامبن لە سەرکەوتنەکانیان.

ڕۆژنامەی مارکا نوسیویەتی " یانەی بەرشلۆنە لە 33 یاریزانی ئێستایەوە دەستدەکات بە کەمکردنەوە بۆ 23 یاریزان ، ئەمەش واتای دەستبەرداری چەند یاریزانیکی دەبێت وەک سانشێز و ڤاڵدێس و ئەفێلای و فۆنتاس و کوینکا.

هەروەها چەند یاریزانێکی لاو لە تیپی دووەمەوە دەهێنێت بۆ تیپی یەکەمی کە سودی زۆریان بۆ یانەکە دەبێت وەک ئۆویر و ڕافینیا و دیلۆفۆ و سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ.

هەروەها ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە بفرۆشتنی چەند یاریزانێک و هەروەها هەبوونی 50 ملیۆن یۆرۆ لە خەزیندا دەتوانن سێ یاریزان کە ئامانجیانە بهێننە یانەی بەرشلۆنەوە ئەوانیش نیمار دا سیلڤای هێرشبەری سانتۆس و هاڵمزی بوروسیا دۆرتمۆند و گوایتای گۆڵچی یانەی ڤالینسیا.

نرخی نیمار لە نێوان 40 ملیۆن یۆرۆدایە و هاڵمز 20 بۆ 25 یۆرۆ و گوایتاش 10 ملیۆن یۆرۆ.






خەندان
Top