بەڵگەیەکی دیکە بۆ ڕۆشتنی مۆرینۆ

بەڵگەیەکی دیکە بۆ ڕۆشتنی مۆرینۆ
مانوێل ئەلڤارێز ، سەرۆکی یانەی کانیاس کە کوڕەکەی مۆرینۆ یاری تێدا دەکاتئاشکرایکردووە کە مۆرینۆی ڕاهێنەریڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت ، بە بێ ئەوەی ئاماژە بەچوونی بکات بۆ یانەکەی دیکە.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "کوبی" وەرزشی ،ئەلڤارێز دەڵێت " لەگەڵ مۆرینۆدا گفتوگۆمان دەکرد ، ئەو پێی ڕاگەیاندم کە لە یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوام نابم.

هەروەها سەرۆکی یانەی کانیاس وتی " مۆرینۆ پێی وتم لە ساڵی داهاتوودا بەشداری لە کۆنگرەی ڕاهێنەران ناکات چونکە ئەو لە ریاڵ مەدرید نامێنێت.

ئەلڤارێز دەڵێت " ڕۆشتنی مۆرینۆ لە ریاڵ مەدرید زیانێکی گەورە دەگەیەنێت بە تۆپی پێی ئیسپانیا ، هیوام وایە پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید کاریک بکات بۆ ڕازیکردنی مۆرینۆ و مانەوەی لە یانەی شاهانە.

جێگای باسە ڕۆژنامەکانی ئینگلترا باسیان لەوە دەکرد کە کە مۆرینۆ لە وەرزی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ لەندەن و ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی دەکات ، هەروەها دوینێ مۆرینۆ بە سەردانێک و بۆ ماوەی 5 کاتژمێر گەیشتە شاری لەندەن و دواتر گەڕایەوە بۆ ئیسپانیا.




خەندان
Top