فابریگاس: لاریمان نیە لە ڕووبەڕوبونەوەی ریاڵ

فابریگاس: لاریمان نیە لە ڕووبەڕوبونەوەی ریاڵ
سیسک فابریگاس، یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت کە لاری نیە لە ڕووبەڕوبونەیان بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری قۆناغی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گەر توانیان پێی بگەن.

فابریگاس دەڵێت " گەیشتنی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بۆ یاری کۆتایی دەبێتە یارییەکی مێژووی و خۆشی بە بینەرانی دەگەیەنێت.

لەلێدوانیکیدا بۆ ڕادیۆی کەتەلۆنیا فابریگاس دەڵێت " لاریمان نیە لە ڕووبەڕوبونەوەی یانەکەمان بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدو بۆ ڕووبەروی هەر تیپێک دەبینەوە گەر سەرکەوتین بۆ قۆناغی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ، ئێمە لە بارودۆخێکی زۆر باشداین.

سەبارەت بە یاری داهاتووشیان کاتێک ڕووبەڕوی بایرن میونخ دەبنەوە ، فابریگاس دەڵیت " بایرن میونخ لە ئێستادا پێشەنگی یانەکانی ئەڵمانیایە ، بۆ یە بە دڵنیایەوە رکابەرێکی بەهێزە بۆ ئێمەش.




خەندان
Top