لە خولی بژاردەی عێراق سبەی هەولێر چاوی لە تۆلە كردنەوەیە

لە خولی بژاردەی عێراق  سبەی هەولێر چاوی لە تۆلە كردنەوەیە
كارزان كانەبی
لە درێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی نایابی یانەكانی عێراقی ، لە یارییەكی داواخراوی خولەكە بریارە سبەی هەینی لە شاری هەولێرلە كاتژمێر5ی ئێوارە لەسەر یاریگای نێو دەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری ، لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو شورتەی یەكەمی ریزبەندی یانەكانی عێراقی ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆئەم یارییەش یانەی هەولێر ئامادەكاری باشی كردوە بەتایبەتی دوای ئەوەی لە شاری بەغدا لەبەرامبەر جەوییە دووچاری دۆڕان هاتبوون، سبەی هەینی هەولێرییەكان لەسەر دەستی ڕادان گاسنین چاویان لەسەركەوتن و بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەولێر بە تەواوی ئامادەكاری خۆیان كردوە و هیچ كێشەو گرفتێكیان نیە تەنیا ئامانجیان سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، یانەی شورتەش بۆئەنجامێكی باش سەردانی هەولێر دەكات، لە بارەی ئەم یارییەش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بۆسایتی گوڵان گوتی : ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی قەرەبووی شكستی هەفتەی ڕابردوو بكەینەوە لەبەرامبەر یانەی جەوییە، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و تەنیا ئامانج ودروشمان بەدەست هێنانی سەركەوتن و سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، ئامادەكارییەكامان دڵخۆشكەرن كە بتوانین ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین و یانەی شورتەش یانەیەكی بەهێزە بەڵام ئێمە دەمانەوێ‌ سوود لە یاریگاو هاندەرانمان ببینین بۆئەوەی گورزێكی كوشندە لەتیپی میوان بدەین، عومەر سەلیم سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی هەولێر بۆرۆژنامەی خەبات گوتی" ئامادەكارییەكانمان زۆر باشن و چاومان لەوەیە بتوانین سەركەوتن بەدەست بهێنین و پلانی باشمان داناوە، شكستی هەفتەی ڕابردووشمان لەبیرە خۆمان بردۆتەوە و چونكە ئێمە ئامانجمان سەركەوتن و گەیشتنە بە خانەكانی پێشەوە.یانەی هەلوێر لەپلەی شەشەم دێت بە كۆكردنەوەی 31خاڵ و یانەی شورتەش خاوەنی 38خاڵە لە پێشەنگی یانەكان دێت.
Top