دوانزەمین ڤیستیڤاڵی قوتابخانەكانی پەروەردەی سۆران ئەنجامدرا

دوانزەمین ڤیستیڤاڵی  قوتابخانەكانی پەروەردەی سۆران ئەنجامدرا
ئا/ فۆتۆ/كارزان كانەبی
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی قوتابخانەكان و گرنگی دانی زیاتر بە تواناكانی قوتابیانی وەرزشكار، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەشی چاڵاكی و وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی قەزای سۆرانی سەربەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی سۆران ، لە مەڕاسیمەكەش لە یاریگای دێلزیان بەرێوەچوو، بە ئامادەبوونی هەریەك لە قایمقامی سۆران و بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو ژمارەیەك بەرپرسانی حزبی و حكومی و ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیان ئامادەی رێورسمی ڤیستیڤاڵەكە بوون كە 65قوتابخانە لە سنوری پەروەردەكە بەشداربوون، سەرەتای ڤیستیڤاڵەكەش بە خولەكێك وەستان بۆگیانی پاكی شەهیدان سرودی ئەی رەقیب و بەرزركردنەوەی ئاڵای كوردستان خوێندنەوەی سوێندی وەرزشی دەستی پێكرد و ودواتریش رێرەوی قوتابخانە بەشداربووەكان ئەنجامدرا كەسەرەتا بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و دواتریش بەرزكردنەوەی وێنەی بەریز مەسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ومام جەلال سەرۆك كۆماری عێراق بەرزكرایەوە قوتابیانیش بەجل و بەرگی ڕەنگاو رەنگ هاتنە نێو گۆڕەپانی یاریگا، دواتر پێشبڕكێی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لەنێوان یاریزانانی قوتابخانە بەشداربووەكان بەڕێوەچوو، كە بریتی بوو لە ڕاكردنی 100م و 400م و200م وپۆستە و سێ‌ باز و خۆهەڵدانی بەرز و یەك باز و هاوێشتنی قورسایی بەرێوەچوو، ئەنجامی كۆتایی قوتابخانەكان رێرەوی قوتابخانەكانی بەشداربوو بەم شێوەی خوارەوەبوو.
بنەڕەتی كوڕان
1-قوتابخانەی شیاكۆ94خاڵ
2-قوتابخانەی ئاشور بان 93خاڵ
3- قوتابخانەی سۆرانی بنەڕەتی 92خاڵ
بنەڕەتی كچان
1-قوتابخانەی چیا90خاڵ
2- قوتابخانەی شەهێنی بنەڕەتی 89خاڵ
3- قوتابخانەی هاونازی بنەڕەتی 83خاڵ
ئامادەیی كچان
1- قوتابخانەی تانیای كچان 93خاڵ
2- قوتابخانەی سۆرانی نمونەیی 92خاڵ
3- گوڵی زەردی كچان 91خاڵ
ئامادەیی كوڕان
1- قوتابخانەی خەلیفانی كوڕان 89خاڵ
2- قوتابخانەی دیانای كوڕان 88خاڵ
3- قوتابخانەی هاودیان 87خاڵ
لە كۆتایشدا خەڵات ودیاری بەسەرە یاریزانانی سەركەوتوو دابەشكرا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top