دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە خولی باسكەی نایابی یانەكانی كوردستان تیپی باسكەی یانەی زاخۆ ئەم وەزرە نازناوەكەی بۆشاری زاخۆی دەلال بردەوە، لە یاریی كۆتایی خولەكەشدا لەشاری دهۆك ڕووبەڕووی یانەی دهۆك بووەوە، سەرەڕای ئەوەی كە لە یارییەكەدا تووشی شكست هات لەبەرامبەر یانەی دهۆك بە ئەنجامی (67-56)خاڵ،بەر لە ئەنجامدانی یارییەكەش یانەی زاخۆ نازناوی خولەكەی بۆخۆی یەكلایی كردبووەوە، یاریزانانی باسكەی یانەی زاخۆ ئەم وەرزە بەسەرپەرشتیی ڕاهێنەری سربی توانییان ئاستێكی بەرز لە خولەكە پێشكەش بكەن و بەر لە چەند یارییەكیش نازناوی خولەكە بۆخۆیان یەك لایی بكەنەوە، لە مەڕاسیمێكی شایستەشدا لە شاری دهۆك لە هۆڵی یانەی یانەی وەرزشی دهۆك لەلایەن بەرپرسانی یەكێتیی تۆپی باسكەی كوردستان خەڵات و میدالیای سەركەوتن بەسەر یاریزانان و تیپەكان دابەشكرا.ئەم خولەش لەلایەن یەكێتیی ناوەندیی باسكەی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرا.