دوای ئەوەی لە شاری هەولێر یارییەكانی خولی بالەی نایابی یانەكانی عێراقی لە گرووپی باكوور و كوردستان بۆسەركەوتن بۆخولی بژاردەی عێراقی كە یارییەكانی بۆماوەی یەك هەفتە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تێدا هەریەك لە یانەكانی (شوڕتە و هەولێرو شەقڵاوە و پێشمەرگەی سلێمانی و هیت و حەبانیە و مەسافی) كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلێتەكانی خولی بژاردە، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەكانی خولەكە هەریەك لە یانەكانی شورتەی شاری بەغداو پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتنیان بۆخولی بژاردەی عێراقی مسۆگەر كردو توانیان بگەنە خولی بژاردە، هەریەك لە یانەكانی شەقڵاوە و مەسافی پلەكانی سێیەم و چوارەمیان بەدەستهێنا لە شاری بەغدا، یارییەكانی گەیشتن ئەنجام دەدەن لەگەل هەریەك لە یانەكانی بەحری و كوفە یارییەكانی بە شێوەی خول ئەنجام دەدەن ودوویانەش سەردەكەوێت بۆخولی بژاردە و كۆی یانەكانیش دەكاتە شەش یانە و رۆژی 19ی ئەم مانگە یارییەكانی بە شێوەی چون و هاتن ئەنجام دەدەن بۆڕكابەری كردن بۆبەدەست هێنانی نازناوی خولەكە.ئەوەی جێگای تێبینی بوو یانەی هەولێر نەیتوانی سەركەوێت بۆ یارییەكانی كۆتایی خولەكە.