هەرچەندە وەرزشكارە خاوەن پێدوایستییە تایبەتەكان كە چینێكی گرنگی نێو كۆمەڵگان و لە ئێستاشدا ژمارەیەكی زۆری یاریزانە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان خەریكی ئەنجامدانی وەرزشە جۆراوجۆرەكانن لەشارەكانی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین بەڵێنیان پێ دراوە كەچی هۆڵێكی وەرزشی تایبەت بەخۆیان نییە بۆئەوەی چالاكییە وەرزشییەكانی ئەنجام بدەن، ماوەی ساڵێكیشە لە چاوەڕوانی دروست كردنی هۆڵێكی وەرزشیدان، لەم بارەشەوە زاهیر رەشید سەرۆكی لێژنەی پاڕائۆڵۆمپی كوردستان بەگۆڤاری گوڵانی گوت: «ئێمە لە كابینەی پێنجەمدا بودجەیەكی 37ملیۆن دیناریمان بۆتەرخان كرا بۆئەوەی چالاكییەكانی خاوەن پێدوایستی تایبەت ئەنجام بدەین،بەڵام لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بودجەكە لە 37ملیۆنەوە زیاد كرا بۆ60ملیۆن دینارگوتیشی بەم بڕە پارەیە توانیومانە چالاكییە وەرزشییەكانی خۆمانی پێ ئەنجام بدەین، بەڵام كێشەو داوكارییەكی زۆرگرنگمان هەیە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە بودجەی ساڵی 2012دا بڕیاردرا بە دروست كردنی چوار هۆڵی وەرزشی لە هەریەك لە شارەكانی هەولێرو دهۆك و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بۆوەرزشكارە خاوەن پێدوایستیە تایبەتیەكان كە پەسند كراوەلە پەرلەمانی كوردستانیش لەسەر بودجەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان،بەڵام ئەوە نزیكەی ساڵێكی بەسەردا چوو تاكو ئێستا هیچ هۆڵێكمان بۆدروست نەكراوە بەڵكو هەر دەست بەكارەكانی نەكردوە كە ئەویش نیگەرانی لای وەرزشكارە خاوەن پێدوایستیە تایبەتیەكان دروست كردوە، تەنانەت ئێمەش وەكو لێژنەی پاڕائۆڵۆمپی كوردستان بارەگایەكی تایبەت بەخۆمان نیە، ئێمە بارەگاكەمان لە نێو ماڵانە گوتیشی مانگانە وەكو كرێ بارەگاكەمان یەك ملیۆن و600هەزر دەدەین بە كرێ خانوو، گوتیشی بۆهۆڵەكان كێشەی بەناو كردنی زەوییەكانیشمان هەبووە كە ئەویش ماوەیەكی زۆری خایاندلە هەولێرودهۆك كارەكانمان تەواو كردوە پارەشمان داوە تەنیا بەناو كردنی ماوە، بەڵام لە سلێمانی وگەرمیان ماوە،گوتیشی ئەو60ملیۆن دینارە سەد لەسەد بەشمان ناكات بەڵام كارەكانیی خۆشمانی پێ بەڕێوە دەبین.گوتیشی ئەو هۆڵانە گرفتی سەرەكی ئێمەیە گوتیشی هۆڵەكانی تریش كە حكومەتی هەرێم دروستی كردووە ڕەچاوی كەم ئەندامان نەكراوە لە دروست كردنیان.